ئەمڕۆ یەكشەممە 2024.1.14، لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لەچوارچێوە گرنگیدانی كابینەی نۆیەم بە كەرتی پەروەردە و فێركردن و فەراهەمكردنی كەشێكی گونجاوی خوێندن بۆ قوتابیان، هەریەك لە د.ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە و د.محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی حكومەتی هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی مەسعود كاڕەش، جێگری پارێزگار، سەبارەت بە پلان و بەرنامەی ئەمساڵ 2024ی پارێزگای هەولێر بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی دروستكردنی چەندین قوتابخانە لە سنووری پارێزگای هەولێر كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا.
لە كۆبوونەوەكەدا، تەئكید لە ڕاسپاردەی سەرۆكی حكومەت و ئەولەویەتی كاری كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرایەوە لە برەودانی زیاتر بەكەرتی پەروەردە و فێركردن لە هەرێمی كوردستان بەگشتیی و هەولێری پایتەخت بە تایبەتی، هەروەها دەستپێشخەری و هەنگاوەكانی ئەو وەبەرهێنەر و خێرخوازانەش بەرز نرخێندرا كە لەساڵانی ڕابردوودا هاوكار و یارمەتیدەر و هەماهەنگكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بوونە لە ئەنجامدانی پرۆژەی هاوبەش و دروستكردنی قوتابخانە.
لە كۆتایشدا، كۆبوونەوە لە چوارچێوەی ئەو ئامادەكاری و پلان و بەرنامەیەی بۆ ئەمساڵ "2024" لەلایەن وەزارەتی پەروەردە و پارێزگای هەولێر داڕێژراوە، بڕیاریدا بە دروستكردنی ژمارەیەكی زۆری قوتابخانە بەپێی ئەو نەخشە و كوالێتیەی دیاری كراوە لە سنووری پارێزگای هەولێر، بە تایبەتی لەو ناوچە و گەڕەك و شوێنە هەژارنشینانەی كە پێویستن.
ئەمساڵ زۆرترین قوتابخانە لە سنووری پارێزگای هەولێر دروستدەكرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.