ڕۆژی یەكشەممە 14ی 1ی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە ئانو سارێلا، باڵیۆزی نوێی فینلەندا لە عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا باڵیۆزی فینلەندا دڵخۆشیی خۆی دەربڕی بە سەردانكردنی بۆ هەرێمی كوردستان و سەقامگیری و پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستانی بەرز نرخاند.
لە درێژەی دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانكارییەكانی عێراق و ناوچەكە بە گشتی و پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و بەغدا ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت لە بەردەوامی گفتوگۆكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كرایەوە.
سەرۆك بارزانی، سوپاسی باڵیۆزی فینلەندای كرد و هیوای سەركەوتنی لە ئەركەكەیدا بۆ خواست و سوپاسی گەل و حكومەتی فینلەندای كرد لە هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان و هەروەها ستایشی ڕۆلی هێزەكانی فینلەندا و هاوپەیمانانی كرد لە رووبەرووبوونەوەی تیرۆر و پێشكەشكردنی هاوكاریەكانیان بۆ هەرێمی كوردستان، ئاماژەی بەوەدا كە هەرێمی كوردستان هەمیشە هەوڵی داوە ڕۆڵی بەرچاوی هەبێت لە سەقامگیری عێراق.
باڵیۆزی فینلەندا ڕۆل و ئەزموونی سەرۆك بارزانی و هەرێمی كوردستانی لە ئاستی ناوچەكەدا بەرز نرخاند.
سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی نوێی فینلەندا لە عێراق دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.