لە بەردەوامیی دیدار و كۆبوونەوەكانیدا لە بەغدا، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە، 2024/1/14 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە بەغدا لەگەڵ محسن مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی سیاسی و ئەمنی و ڕۆڵی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران لە چارەسەركردنی كێشەكانی وڵاتدا، بەتایبەتی كێشەكانی هەولێر ـ بەغدا و پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان تاوتوێ كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە ئارامی و سەقامگیریی عێراق پێكەوە بەستراوەتەوە و تێكچوونی سەقامگیریی هەر بەشێكی عێراق، كاریگەری لەسەر ئارامی و سەقامگیریی تەواوی وڵات هەیە، بۆیە دەبێ هەمووان لە عێراق كار بكەن بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری.
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ محسن مەندەلاوی كۆبووەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.