Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 17:34

بەهۆی رۆچوونی زەوی 33 كەس گیانیان لەدەستدا

کوردستان TV
100%

بەگوێرەی ئەوەی جێگری سەرۆكی كۆلۆمبیا ڕایگەیاندووە، بەهۆی رۆچوونی زەوی لە باكووری خۆرئاوای كۆڵۆمبیا 33 كەس گیانیان لەدەستداوە كە زۆربەیان منداڵن.
فرانسیا ماركێز لەسەر پلاتفۆرمی ئێكس نووسیویەتی: بەپێی ڕاپۆرتە سەرەتاییەكانی شوێنی ڕووداوەكە، بە قووڵی نیگەرانم لە مردنی 33 كەس لەم كارەساتەدا كە زۆربەیان منداڵن، 
پێشتر دەسەڵاتدارانی خۆجێی ڕایانگەیاندبوو كە بەهۆی رۆچوونی زەوی لانیكەم 23 كەس گیانیان لەدەستداوە.
ناوچەی چۆكۆ كە ڕووی لە زەریای هێمن كردووە و دارستانێكی بەرفراوان لەخۆدەگرێت، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا تووشی بارانبارینێكی زۆر بووەتەوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.