Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 01:28

نێچیرڤان بارزانی و حەیدەر عەبادی : نابێ هاووڵاتییان باجی كێشە سیاسییەكان بدەن

کوردستان TV
100%

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە، 2024/1/14 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە بەغدا لە دیدارێكدا لەگەڵ حەیدەر ئەلعەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانیی نەسر دەربارەی دۆخی عێراق و پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا بیروڕیان گۆڕییەوە و تیشكیان خستە سەر دوا پێشهاتەكانی ناوچەكە.
هەردوولا داكۆكییان لە پێوستیی پاراستنی عێراق لە لێكەوتەكانی دۆخی ئاڵۆزی ناوچەكە و گرنگیی هاریكاریی لایەنە سیاسییەكان و پێكهاتەكانی عێراق كرد بۆ تێپەڕاندنی ناكۆكییەكان و چارەسەركردنی كێشەكان بە گفتوگۆ و لێكگەیشتن، هەروەها هاوڕا بوون كە نابێ هاووڵاتییان لە ژیان و گوزەر‌انی خۆیان، باجی كێشە سیاسییەكان بدەن.
تاوتوێكردنی مەترسییەكانی تیرۆر و هەڕەشەی داعش لەسەر ئارامی و سەقامگیریی وڵات، تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.