ئەمرۆ یەكشەممە 1/14، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە سینگچۆل لیم، كونسوڵی گشتیی نوێی كۆماری كۆریا لە هەرێمی كوردستان كرد.
سەرۆكی حكومەت پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لێ كرد و هیوای سەركەوتنی لە ئەركەكەی بۆ خواست و پشتیوانیی حكومەتی بۆ دەربڕی لەپێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆریای باشوور.
كونسوڵی گشتیی كۆریا، وێڕای نیشاندانی خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەكاربوونی لە هەرێمی كوردستان، خواستی وڵاتەكەی بۆ بەهێزكردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا دووپات كردەوە، بەتایبەتی لە بواری گەشەپێدانی ئابووری و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی پێشكەوتووی كۆریای باشوور.
سەرۆكی حكومەت پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی نوێی كۆریا دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.