Erbil 10°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 08:13

نێچيرڤان بارزانى و قه‌يس خه‌ز عه‌لى جه‌ختییان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


 نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ  قه‌يس خه‌ز عه‌لى كۆبووه‌وه.

له‌ ميانى سه‌ردانيدا بۆ به‌غدا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2024/1/13 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ  شێخ قه‌يس خه‌زعه‌لى، سه‌رۆكى عه‌سائيبى ئه‌هلى حه‌ق، ده‌رباره‌ى دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات و دوورگرتنى عێراق له‌ ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌ كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته‌ سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پشتگيرييان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان به‌ گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن ده‌ربڕى.

هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه‌ و جيهان له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.