Erbil 10°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 08:14

جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران بەردەوامە

کوردستان TV
100%


راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران له‌ راگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌فرێكی زۆر باریووه‌ له‌ سنووره‌كه‌دا و  جموجۆڵی بازرگانی و گه‌شتیاری نێوان هه‌رێم و ئێرانیش به‌رده‌وامه‌.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 13ی1ی2024 راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران بڵاویكرده‌وه‌، به‌فرێكی زۆر له‌ شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌ران باریوه‌، جموجۆڵی بازرگانی و گه‌شتیاری نێوان هه‌رێمی كوردستان و ده‌روازه‌ی ته‌مه‌رچینی ئێران به‌رده‌وامه‌، تەواوی تیمەکانی پاکردنەوەش لە ئامادەباشی تەواودان.

ئاراس جەبار،شارەزای بواری كەشناسی ئەمڕۆ شەممە 13 ی كانوونی دووەمی 2024 رایگەیاند: وەك پێشبینیمان كرد شەپۆلی بەرفراوانی دەریای ناوەڕاست لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە، سەرجەم ناوچەكانی كوردستانی بەباشی گرتەوەو بەدرێژایی ئەمڕۆ و تا كاتەكانی درەنگانی شەو بەم شێوەیە بارانبارین بەردەوام دەبێت .

ئاماژەی بەوەشدا،لە كاتەكانی داھاتوودا ئاستی دابارین بەرەو چڕبوونەوەی زیاتر دەچێت، بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەكاندا بەشێوەی بەردەوام و ھەندێك كاتیش لێزمە باران و بەفری چڕ لەناوچە شاخاوییە بەرزەكان دەبێت.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.