Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 11:21

لە داڤۆس پێنج هەزار سەرباز بڵاوەیان پێكراوە 

لە رۆژانی 15 تا 19 ی ئەم مانگە 54 مین كۆڕبەندی ئابووری جیهان لە داڤۆس بەڕێوەدەچێت
کوردستان TV
100%

بڕیارە رۆژی دووشەمە 54 مین كۆڕبەندی ئابووری جیهان لە داڤۆس بەڕێوەبچێت كە نزیكەی 100 سەرۆك وڵات و سەرۆك وەزیرو میوانی فەرمی و بە بەشداری نزیكەی  2800  كەسایەتی سیاسی ،ئابووری ، زانستی ، كەسە ناودارەكانی جیهان و بەشداری زیاتر لە 1000 كۆمپانیا ، كۆڕبەندی ئابووری جیهان لە رۆژانی 15 تا 19 ی ئەم مانگە لە داڤۆس بەڕێوەبچێت.
بۆ پاراستنی میوانەكانی  كۆڕبەندی داڤۆس، سوپای سویسرا 5000 هەزار سەرباز لە ئاسمان و زەمین جێگیر دەكات،هەروەها  چاودێری ئاسمان دەكات و فڕین  لە ئاسمانی داڤۆس سنووردار دەكرێت .
بو ئەم مەبەستە دەستەڵاتدارانی كانتۆنی گراوبۆندێن بەرپرسیارن لە ئۆپەراسیۆنەكانی سوپاو پاراستنی میوانەكان، هەروەها سوپا میوانەكان بە هیلیكۆپتەر دەگوازێتەوە،هاوكات سوپای سویسرا بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزی ئاسمانی ئیتاڵیا و نەمسا ، ئۆپەراسیونی هاوبەش لە ئاسمانەوە ئەنجام دەدەن ، وێڕای ئەمانەش جگە لە فڕۆكەكانی سوپا ،هەموو فڕینێك لە ئاسمانی داڤۆس بۆ ماوەی هەفتەیەك  قەدەغەیە.
خالید عەلی - كوردستان تیڤی

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.