حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له كابینه‌ی نۆیه‌مدا بایه‌خ و گرینگییه‌كی تایبه‌ت به كرێكاران و مافه‌كانیان ده‌درێت و هه‌ر كرێكارێك ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كردبێت، مووچه‌ی خانه‌نشینییه‌كه‌ی له 350 هه‌زار كه‌متر نابێت.
حكوومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: تا ئێستا 144 هه‌زار و 930 كرێكار له هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییان بۆ كراوه.
ڕاشیگه‌یاند: ئێستا 880 كرێكار له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، مووچه‌ی خانه‌نشینی وه‌رده‌گرن.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه هیچ كرێكارێكی خانه‌نشینكراو ئه‌وانه‌ی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییان كردووه، مووچه‌ی خانه‌نشینییه‌كه‌یان له 350 هه‌زار دینار كه‌متر نابێت.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه بۆ چارهسكردنی كێشه‌كانی كرێكاران، ئێستا هێڵی په‌یوه‌ندی ژماره 5500 به‌رده‌سته و كرێكاران ده‌توانن له ڕێگه‌ی ئه‌م هێڵه‌وه كێشه و سكاڵاكانیان به لایه‌نی په‌یوه‌نداری حكوومه‌ت بگه‌یه‌نن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.