Erbil 14°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 13:06

په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بۆ قوتابخانه‌كان: رۆژی سێشه‌م ده‌ست به‌ پڕۆسه‌ی خوێندن بكه‌نه‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌ نووسراوی فه‌رمی داوای له‌ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن كرد رۆژی سێشه‌می داهاتوو رێكه‌وتی 9/1/2024 ده‌ست بكه‌نه‌وه‌ به‌ پڕۆسه‌ی خوێندن له‌ سنووری پارێزگه‌كه‌دا.

به‌گوێره‌ی نووسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی‌ كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به‌ واژووی دلشاد عومه‌ر محه‌مه‌د كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌رچووه‌ و تێیدا هاتووه‌ "دوای وه‌رگرتنی یاداشتی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رتاسه‌ری فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی ناڕازی له‌ ڕێكه‌وتی 23/12/2023 بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی وه‌ز‌اره‌تمان به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی بۆ به‌شێك له‌ داوا ره‌واكانی مامۆستایان به‌ نووسراوی ژماره‌ 1 له‌ 7/1/2024، وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ و پشتگیریمان بۆ سه‌رجه‌م داوا ڕه‌واكانی مامۆستایان كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه‌ دوور له‌ هه‌موو توندوتیژییه‌ك زنجیره‌یه‌ك خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا".

هه‌روه‌ها هاتووه‌ "سوپاسی له‌ خۆبردوویی مامۆستایان ده‌كه‌ین، داواكارین له‌ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌ست بكه‌نه‌وه‌ به‌ پڕۆسه‌ی خوێندن رۆژی (سێشه‌م) رێكه‌وتی 9/1/2024 له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قوتابیان چاوه‌ڕوانی دڵسۆزیتانن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵی خوێندن نه‌فه‌وتێت.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پڕۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ له‌ به‌شێكی زۆری پارێزگه‌ و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان ئێستا له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی كۆرسی یه‌كه‌مدایه‌، به‌ڵام له‌ پارێزگه‌ی سلێمانی‌ و شار و شارۆچكه‌كانی تر تا ئێستا به‌ داخراوه‌یی ماوه‌ته‌وه‌ و نه‌خوێندراوه‌‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.