Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 22:38

هێزەكانی ئیسرائیل هێرشیان كردە سەر شاری جێنین

کوردستان TV
100%

ئاژانسی هەواڵی فەلەستین وەفا ڕایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە هێزەكانی ئیسرائیل هێرشیان كردە سەر شاری جێنین.
ئاژانسەكە لە زاری سەرچاوە ناوخۆییەكانەوە ڕایگەیاندووە، ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی سەربازی لە شەقامی جێنین-نابلوسەوە هێرشیان كردووەتە سەر شارەكە.
سەرچاوەكان ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە كە لە چەند ناوچەیەكی شارەكە ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویانداوە، هاوكات هێزەكانی ئیسرائیل بۆمبی فرمێسك رێژیان لە گەڕەكی جابریات ئاراستە كردووە.
سوپای ئیسرائیل قەناس بەدەستەكانی لەسەربانی خانوو و باڵەخانەكان كە ڕوویان لە كەمپەكە كردووە" جێگیر كردووە، هەروەها فڕۆكەی سیخوڕی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بە ئاسمانی شارەكە و كەمپەكەدا لە كاتی هێرشی هێزەكانی ئیسرائیل سووڕاونەتەوە. 
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.