Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 23:09

دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا

کوردستان TV
100%

لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دەربەندیخانەوە و لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك دوو تۆمەتبار دەستگیركران.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 6ی1ی2024، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە فرۆشتگاكەی ژمارەیەك باڵندەی جوانی لێبراوە  كە بڕی پارەكەی بە نزیكەی 4 ملیۆن دینار دەخەمڵێندرێت، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی دەربەندیخانی سەربەبەشی پۆلیسی دەربەندیخان دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا كە بەتۆمەتباران بووە .

پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، لە ئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران، أ،ع،ع  لەدایبكبوی 2004، ب،ع،ع لەدایبكبوی 2000، بە بڕیاری  دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا و ژمارەیەك لەو باڵندە دزراوانەدا .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.