Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 16:32

ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كی نوێ له‌ هه‌ولێر زیاد ده‌كرێن

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەری شارەوانی دووی ھەولێر رایده‌گه‌ێنێت، ئەمساڵ ژمارەیەک گەڕەکی نوێ زیاد دەکرێن.

ئەندازیار ئارام ڕەسول، بەڕێوەبەری شارەوانی دووی ھەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لە سنووری شارەوانی دووی ھەولێر ژمارەیەک گەڕەکی نوێ لە ساڵانی ڕابردوو دروست کراون و دەیان ھەزار پارچە زەویش لە سنووری شارەوانیمان دابەش کراون، بەڵام بەشێک لەو زەویانەی دابەشکراون تا ئێستا خزمەت گوزارییان بۆ دابین نەکراوە و مۆڵەتی دروستکردنی خانوویان بۆ دەرنەکراوە.

بەڕێوەبەری شارەوانی دوو گوتیشی: ئەمساڵ ژمارەیەک گەڕەکی نوێ لە سنووری ھەولێر زیاد دەکرێن و دەکەونە سنووری شارەوانی دوو لەوانەش گەڕەکی مەریوان کە بە قەرەبووی گوندی کۆری ناسراوە، ھەروەھا مۆڵەتی دروستکردنی خانوو بە گەڕەکی کەڕک دەدرێت لە ڕێگای بەحرکە و گەڕەکی گەزنەی نوێش ئاوەدان دەکرێتەوە و مۆڵەتی دروستکردنی خانووی بۆ دەرکراوە.

لەبارەی دروستکردنی بورجی خەلیفە لە گەڕەکی گردجووتیاری ھەولێر ئەندازیار ئارام ڕەسول دەڵێت: ھێشتا بڕیاری پێدانی مۆڵەتی خانوو بۆ زەویەکانی گردجووتیار دەرنەچووە و دروستکردنی بورجەکەش لە چوارچێوەی کارەکانی وەبەرھێنانە، بڕیارە رۆژی دووشەممە خاوەن زەویەکانی گردجووتیار سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەبارەی کەرتی گردجووتیار و چارەنووسی زەویەکانیان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.