سەرچاوەیەكی ئەمنی لە كەركوك ئەمڕۆ شەممە بڵاویكردەوە، لە ئەنجامی تەقینەوەی بوتڵێكی غاز لەناو ماڵێكدا لە قەزای حەویجە لە باشووری ڕۆژئاوای كەركوك، دوو كچ گیانیان لەدەستدا..
ئەو سەرچاوەیە بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە، لە ئەنجامی دزەكردنی غاز لە چێشتخانەی ماڵەكانیاندا، دوو كچی تەمەن 10-12 ساڵ گیانیان لەدەستداوە، كە بووەتە هۆی تەقینەوە بوتڵەكە غازەكە و دارمانی سەقفی چێشتخانەكە لە گوندی عینادییە لە باكوری ڕۆژئاوای قەزای حەویجە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای رووداوەكە تیمەكانی فریاكەوتن و بەرگری شارستانی دوو تەرمەكەیان گواستووەتەوە بۆ فەرمانگەی پزیشكی دادوەری كەركوك، هاوكاتیش لایەنە ئەمنییەكان پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەكە كردۆتەوە.
بەهۆی تەقینەوەی بوتڵێكی غاز دوو كچ گیانیان لەدەستدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.