Erbil 1°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 05:42

لە رووداوێكی سەیر و سەمەرەدا سەگێك بڕی 4 هەزار دۆلاری خاوەنەكەی دەخوات

کوردستان TV
100%

لە رووداوێكی سەیر و سەمەرەدا سەگێك لە چێشتخانەی ماڵێكدا لە ویلایەتی پێنسلڤانیای ئەمریكا 4 هەزار دۆلاری خاوەنەكەی دەخوات. 
سەگەكە ناوی سیسێلە و كلیتۆن و كاری لاو كە خاوەنی ئەو سەگەن باس لەو دەكەن سەگەكەیان لە ژیانیدا هیچ شتێكی خراپی نەكردووە. تەنانەت ئەوەندە گوێڕایەڵە كاتێك ستێكی گۆشتی لەبەردەم بووبێت بێ ئەوەی ئێمە وەكو خاوەنی پێی بدەین، نایخوات. 
دەشڵێن: پێمانوایە ئەو پارەیە بۆنێكی ئەوەندە تایبەتی هە‌بووبێت‌ كە سەگەكەیان خۆی پێنەگیراوە بۆیە خواردوویەتی. 
كاری لاو خێزانی ماڵەكە بەمجۆرە باسی رووداوەكە دەكات و دەڵێت: كاتێك چووەتە چێشتخانەكە سەگەكە بە ئاسایی وەستاوە و ئەویش هاواری بۆ كلیتۆن لاوی هاوسەری كردووە و هەردووكیان بە بینینی دیمەنی خواردن و پارە دراوەكانیان تووشی شۆك بوون.
 كلیتۆن دەڵێت، ئەو4 هەزار دۆلارەم  بە شێوەی كاش لە بانك وەرگرتبوو بۆ ئەوەی مووچەی ئەو كرێكارانەی پێبدەم كە هاتبوون سیاجی حەوشەكەمان بۆ دروست بكەن. بۆ ساتێك پارەكانم لە سەر مێزەكە بەجێهێشت بەڵام سەگەكەمان هەموو پارەكانی خواردبوو.
 دەشڵێت، دوای رووداوەكە چەند جارێك هەموو پارەكانمان شۆرد‌ەوە و بردمانەوە بۆ بانك. ئەوان خۆشحاڵن بەوەی تا ئێستا لە كۆی ئەو  4 هەزار دۆلارەی كە سەگەكەیان خواردبووی، 3 هەزار و 550 دۆلاریان لە بانك وەرگرتووەتەوە، بەمەش تەنها 450 دۆلار زیانیان بەركەوتووە.

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.