Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 07:29

نەتەوە یەكگرتووەكان: غەززە بووەتە شوێنی مەرگ و نائومێدی 

کوردستان TV
100%

نەتەوە یەكگرتووەكان رایدەگەێنێت، غەززە بووەتە شوێنی مەرگ و نائومێدی و ڕۆژانەش دانیشتووانەكەی لەبەرچاوی تەواوی جیهان ڕووبەڕووی هەڕەشە دەبنەوە.
ڕێكخەری مرۆیی نەتەوە یەكگرتووەكان دوێنێ هەینی هۆشداریدا لەوەی كە كەرتی غەززە  چیدیكە بە كەڵكی نیشتەجێبوون نایێت، دوای ئەوەی بەهۆی بۆردومانی قورسی ئیسرائیلەوە لەناوچووە .
ئاژانس فرانس پرێس لە زاری مارتن گریفیتسەوە لە بەیاننامەیەكدا نووسیویەتی: دوای سێ مانگ لە هێرشە ترسناكەكانی 7ی ئۆكتۆبەر، غەززە بووەتە شوێنی مردن و نائومێدی، هەروەها دانیشتووانی ئەو وڵاتە لە ڕوانگەی تەواوی جیهانەوە ڕۆژانە ڕووبەڕووی هەڕەشە دەبنەوە.
ئیسرائیل دوای ئەو هێرشە بێ وێنەیەی كە بزووتنەوەكە لە 7ی ئۆكتۆبەر بۆ سەر باشووری ئیسرائیل دەستیپێكرد، بەڵێنی "نەهێشتنی" حەماس دا.
بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس بە پشتبەستن بە ئامارە فەرمییەكانی ئیسرائیل، هێرشەكە بووە هۆی كوژرانی نزیكەی هەزار و 140 كەس كە زۆرینەیان خەڵكی مەدەنی بوون. هەروەها نزیكەی 250 كەس بە بارمتە گیراون كە 132 كەسیان تا ئێستا لەناو بە بارمتە ڕاگیراون.
هەروەها بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی حەماس.بۆردومانەكەی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە، هاوكات لەگەڵ هێرشێكی زەمینی كە لە 27ی ئۆكتۆبەرەوە دەستیپێكرد، بووە هۆی كوژرانی 22 هەزار و 600 كەس كە زۆرینەیان ژن و منداڵ بوون. 
بەگوێرەی ئاژانسە نێودەوڵەتییەكان، دانیشتوانی كەرتی غەززە بەدەست قەیرانێكی مرۆیی كارەساتبارەوە دەناڵێنن و زۆربەیان لە لێواری برسێتیدان، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی كەمیی خۆراك و ئاو و سووتەمەنی و دەرمان.بەپێی ئامارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان، لەسەدا 85ی دانیشتووانی كەرتی غەززە كە دوو ملیۆن و 400 هەزار كەسە، ناچاربوون ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن و لە پەناگەكان ڕووبەڕووی دۆخێكی كارەساتبار دەبنەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.