Erbil 7°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 01:16

كه‌شناسی: ئاگاداربن به‌یانی زوو ته‌مومژ دروست ده‌بێت

کوردستان TV
100%

به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا له‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن ئاگاداری هاوڵاتییان و شوفێرانی كرده‌وه‌ كه‌ سبه‌ی شه‌موو له‌ به‌یانی زوودا ته‌مومژ دروست ده‌بێت.

به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا ڕایگه‌یاند: لە کاتەکانى بەیانى زوودا پێشبینى تەم دەکرێ لە ناوەڕاستى ناوچه‌كانی هەرێمی كوردستان به‌تایبه‌تیش له‌ سنوورى هەولێر و پیرمام و بەردەڕەش هەروەها سنوورى کۆیە و هەندێ ناوچەى جیاجیای تر.

پێشتریش پێشبینی كردبوو كه‌ ئه‌م شه‌پۆله‌ی بارانبارینه‌ی‌ ئه‌مشه‌و له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ‌بێت تا دوای كاتژمێر 9ی به‌یانی سبه‌ی شه‌موو و دواتر شه‌پۆڵه‌كه‌ به‌ره‌و لاوازبوون بچێت.

به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا هه‌روه‌ها رێژه‌ی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردووی به‌شێك له‌ شاره‌كانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ بڵاو كرده‌وه‌:-

هەولێر 0.8 ملم

پیرمام 1.4 ملم

سلێمانى 0.4 ملم

چەمچەماڵ 0.2 ملم

دهۆک 12.5 ملم

زاخۆ 24.2 ملم

شەمامک 0.3 ملم

ئاکرێ 13.8 ملم

ئامێدى 17.6 ملم

بامەرنێ 33.8 ملم

بارزان 21.6 ملم

دوکان 3.0 ملم

هەڵشۆ 3.0 ملم

خەبات 1.4 ملم

مانگیش 15.0 ملم

سۆران 5.0 ملم

پێنجوێن 0.6 ملم

ماوەت 1.0 ملم

قەڵادزێ 0.8 ملم

باتوفە 32.8 ملم

مێرگەسۆر 21.6 ملم

سیدەکان 8.0 ملم

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.