سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی نمایشێكی ئۆتۆمبێله‌كانی ئۆف رۆد له كۆیه، رووداوێكی هاتوچۆ ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه حه‌وت هاووڵاتی بریندار بوون.
رووداوه‌كه كاتێك ڕوویداوه كه ئۆتۆمبێلێكی ئۆف رۆد له‌سه‌ر به‌رزاییه‌ك هاتۆته خواره‌وه و چۆته نێو ئاپۆڕایه‌كی هاووڵاتییان و چه‌ند كه‌سێكی شێلاوه.
هاوكار عه‌لی گوته‌بێژی ته‌ندروستی كۆیه تایبه‌ت به (كوردستان تیڤی) ڕاگه‌یاند: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی حه‌وت بریندار گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری شه‌هید دكتۆر خالید له كۆیه.
راشیگه‌یاند: برینداره‌كان له ئه‌نجامی رووداوێكی هاتوچۆ له كاتی نمایشێكی ئۆف رۆد بریندار بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئێستا سه‌رجه‌م برینداره‌كان له نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری شه‌هید دكتۆر خالیدن و چاره‌سه‌رییان بۆ ده‌كرێ.
هاوكار عه‌لی گوته‌بێژی جه‌ختیشی كرده‌وه كه خۆشبه‌ختانه برینی سه‌رجه‌م برینداره‌كان سووكه.
كۆیه / كانیاو حه‌كیم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.