Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 08:05

یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ پێكانی جواو كانسێلۆی ڕایگه‌یاند

کوردستان TV
100%

یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی به‌فه‌رمی قه‌باره‌ی پێكانی به‌رگریكاره‌ پورتوگالییه‌كه‌ی جواو كانسێلۆی ڕایگه‌یاند.

كانسێلۆ له‌ یارییه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو له‌‌ گه‌ڕی 29ی خولی ئیسپانیا له‌نێوان لاس پاڵماس و به‌رشه‌لۆنه‌ (1-2) تووشی پێكانی چۆكی هات و به‌هۆیه‌وه‌ به‌ناچاری له‌ خوله‌كی 11 یارییه‌كه‌ی جێهێشت.

یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ رایگه‌یاند،‌ دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی ده‌ركه‌وت كانسێلۆ بۆ ماوه‌ی 2 یان 3 هه‌فته‌ ناتوانێ یاری بكات.

به‌م هۆیه‌وه‌ كانسێلۆی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، ناتوانێ له‌ یارییه‌كانی داهاتووی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ جامی سوپه‌ری ئیسپانیا به‌شداری بكات كه‌ بڕیاره‌ له‌ سعوودییه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت.

به‌مه‌ش كانسێلۆ چووه‌ ریزی ئه‌و یاریزانانه‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ به‌هۆی پێكانه‌وه‌ یاری بۆ یانه‌كه‌یان‌ ناكه‌ن كه‌ ئه‌وانیش بریتین له‌ چاڤی و مارك تیرشتیگن و ماركۆس ئه‌ڵۆنسۆ.

یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ره‌و شاری ریازی سعوودییه‌ گه‌شت ده‌كات و له‌وێ یارییه‌كانی  جامی شای ئیسپانیا ئه‌نجام ده‌دات، یه‌كه‌م یاریشی به‌رامبه‌ر یانه‌ی بارپاسترۆی پله‌ چواره‌.

دواتر له‌ رۆژی پێنجشه‌می داهاتوو له‌ قۆناغی پێش كۆتاییدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئۆساسۆنا یاری ده‌كات، ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ردوو یارییه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنێ، ئه‌وا رۆژی 14ی ئه‌م مانگه له‌ یاریی كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا‌ به‌رامبه‌ر براوه‌ی هه‌ردوو یانه‌كه‌ی پایته‌خت ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید و ریال مه‌درید یاری ده‌كات.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.