Erbil 10°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 22:09

ئه‌و كه‌سه‌ی 90 ملیۆن دیناری له‌ بازرگانێك دزیبوو ده‌ستگیر كرا

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگه‌ی كه‌ركووك ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی ڕاگه‌یاند كه‌ هه‌ڵسابوو به‌ دزینی 90 ملیۆن دینار له‌ بازرگانێكی شاره‌كه‌.

پۆلیسی كه‌ركووك بڵاوی كرده‌وه‌: دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك له‌به‌رده‌م هۆتێلی كۆشكی كه‌ركووك رێی له‌ بازرگانێك گرت و به‌ زه‌بری هه‌ڕه‌شه‌ و چه‌ك بڕی 90 ملیۆن دیناری لێ دزی، ڕاسته‌وخۆ هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌‌ كرد.

بڵاویشی كرده‌وه‌: له‌ ڕێگه‌ی كامێراكانی چاودێرییه‌وه،‌ چاودێری تۆمه‌تباره‌كه‌‌ كرا و زانرا كه‌‌ به‌ره‌و پارێزگه‌ی به‌غدا ڕای كردووه‌.

پۆلیسی كه‌ركووك ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پۆلیسی به‌غدا توانرا شوێنی تۆمه‌تباره‌كه‌ دیاری بكرێ و دوای چاودێرییه‌كی ورد، توانرا ده‌ستگیر بكرێ.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌می پاره‌ دزراوه‌كه‌ گه‌ڕێنرایه‌وه‌ بۆ بازرگانه‌كه‌ی كه‌ركووك و تۆمه‌تباره‌كه‌ش به‌ مادده‌ی 446 له‌ یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیركرا.

وێنه‌:- تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌ كاتی ده‌ستگیركردنیدا:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.