کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگهیاندرا.
وهزارهتی گواستنهوه و گهیاندنی حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، ئهمڕۆ ههینی 5ی1ی2024، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان بارانی مامناوەند دەبارێت،لە کاتەکانی شەودا ئەگەری لێزمە بارانی کورت خایەن هەیە، لە ناوچەکانی تر بە شێوەی پچڕ پچڕ نمە باران دەبێت هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەند.
وهزارهت ئاماژهی بهوهش كردووه، هەروەها لە کاتی باران بارین لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنورییەکان بەفر بارین دەبێت، پێشبینی دروست بوونی تەمێکی کەم دەکرێت لە کاتەکانی شەودا لە هەندێک ناوچە .
ههروهها ئاماژه بهوهش كراوه، سبهی شهممه 6ی1ی2024، ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە ناوچە شاخاوییەکان بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژ هەڵات و باکوری ڕۆژ هەڵات باران بارین دەبێت، هەروەها بۆ بەیانی پێشبینی دروست بوونی تەم لە زۆربەی ناوچەکان دەکرێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 15 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 15 پلەى سیلیزى
دهۆک: 11 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 11 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 19 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 5 پلەى سیلیزى
سۆران: 9 پلەى سیلیزى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.