به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن پێشبینی كرد ئه‌مشه‌و و به درێژایی سبه‌ی هه‌ینی له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان باران ببارێت و هه‌روه‌ها له ناوچه شاخاوییه‌كانیش به‌فر ببارێت.
به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا بڵاوی كرده‌وه: ئەمشەو نمەبارانى بچڕبچڕ لە پارێزگه‌ی دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى بەردەوام دەبێت، هه‌روه‌ها لە دوای نیوەشەو تا بەرەبەیان ئەگەر هەیە ئەو نمەبارانە درێژبێتەوە بۆ ناوچە شاخاوییەکانى تر و هەروەها بۆ سەنتەرى پارێزگه‌ى هەولێر و باکورى پارێزگه‌ی سلێمانى.
بڵاویشی كرده‌وه: له‌گه‌ڵ ئه‌م بارانه، هاوکات بەفریش لەسەر لووتکەى شاخە بەرزە سنوورییەکانیش دەبارێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: بۆ ئێوارە و درەنگانى شەوى هەینى پێشبینى بارانى کورتخایەنى بە لێزمە بۆ هەر یەکێک لە پارێزگه‌ی دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر و ناوچەکانى ئیدارەى ڕاپەڕین و کۆیە دەکرێ. هەروەها بۆ ناوچەکانى تریش وەکو هەولێر و سلێمانى و هەڵەبجە و گەرمیان و کەرکووکیش بارانبارین دەبێت.
به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا رێژه‌ی بارانبارینی كاتژمێره‌كانی رابردووی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه كه به‌مشێوه‌ی خواره‌وه بووه:-
هەولێر 0.2 ملم
پیرمام 0.8 ملم
سلێمانى دڵۆپ دڵۆپ باریوە
دهۆک 2.2 ملم
زاخۆ 2.6 ملم
ئاکرێ 1.8 ملم
ئامیدى 5.4 ملم
باتوفە 4.6 ملم
مێرگەسۆر 4.0 ملم
بامەڕنێ 7.2 ملم
بازیان 0.2 ملم
ماوەت 0.6 ملم
قەڵادزێ 0.4 ملم
دوکان 0.2 ملم
هەڵشۆ 1.0 ملم
خەبات 1.2 ملم
مانگیش 3.0 ملم
سۆران 2.0 ملم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.