Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 11:15

ئیتر هه‌ر كه‌سێك سیحر و جادوو بكات سزا ده‌درێت

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه‌ له‌ دوێنێ چوارشه‌مه‌وه‌ رێكاره‌كانی نه‌هێشتنی دیارده‌ی سیحر و جادوو كه‌وتۆته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و ئیتر بۆ له‌مه‌ودوا هه‌ر كه‌سێك ئه‌م كاره‌ بكات سزا ده‌درێت.

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ڕایگه‌یاند: دیاردەی سیحر و جادوو و ھەموو ھاوشێوەکانی پێچەوانەی بنەما ئاینییەکانە و ئیدی قەدەغە دەکرێت و سەرپێچیکار سزای توندی یاسایی دەدرێت.

ڕاشیگه‌یاند: وەزارەتی ئەوقاف بە فەرمی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی ڕاسپاردووه‌ بۆ جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ڕێنماییەکانی نەھێشتنی دیاردەی سیحر و جادوو و ھاوشێوەکانی کە لە ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاوکراوەتەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ دوێنێ چوارشه‌م لە ڕێکەوتی 3/1/2024 سەرجەم ڕێکارەکان بۆ نەھێشتنی ئەم دیاردەیە لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان دەگیرێتەبەر و جێبەجێ دەکرێن.

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی سیحر و جادوو ده‌كه‌ن و سەرپێچی بڕیاره‌كه‌ ده‌كه‌ن، رووبەڕووی دادگه‌ دەکرێنەوە و سزا دەدرێن .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.