Erbil 15°C دووشەممە 13 ئایار 10:59

ڤیدیۆ.. لە تۆكیۆ فڕۆكەیەك لە ناو فڕۆكەخانەدا گڕی گرت

کوردستان TV
100%

لە گۆڕەپانی فڕۆكەخانەی هانیدا لە تۆكیۆی پایتەختی ژاپۆن، فڕۆكەیەك گڕی گرت.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە ڕاگەیاندنی ناوخۆی وڵاتەكەدا بڵاوكراونەتەوە، لە گۆڕەپانی فڕۆكەخانەی هانیدا، ئاگر لە فڕۆكەیەكی سەربە هێڵی ئاسمانی ژاپۆن كەوتووەتەوە.
لە كاتێكدا هەوڵی كوژاندنەوەی ئاگرەكە درێژەی هەیە، باس لەوە دەكرێت كە ڕەنگە ئاگرەكە بەهۆی بەركەوتنی بزوێنەری فڕۆكەكە بە زەوی كەوتبێتەوە.
لەو دیمەنانەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتییدا بڵاوكراونەتەوە، ئاگری بزوێنەرەكە بەرەو كابینەی فڕۆكەكە دەچێت.
هەروەها دەزگای پەخشی ژاپۆن NHK، بڵاویكردەوە كە نزیكەی 400 كەس لە سەرنشینان و تیمی ئەو فڕۆكەیەی لە فڕۆكەخانەیەكی تۆكیۆ ئاگری گرت گواسترانەتەوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.