سەركردەی پارتی دیموكرات، لی جای -میونگ كە پارتی ئۆپۆزسیۆنی سەرەكییە لە كۆریای باشوور، لە كاتی بەسەركردنەوەی پرۆژەیەكی بیناسازیدا لە بوسان، بە چەقۆ هێرشی كرایە سەر.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی كۆریای باشوور یۆنهاپ، ڕووداوەكە كاتەكانی بەیانی لە میانی سەردانی لی بۆ پرۆژەیەكی بیناسازی لە دوورگەی گادیۆك لە بوسان ڕوویداوە.
لە كاتێكدا لی وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی داوەتەوە، ئەنجامدەری هێرشەكە بە بیانووی وەرگرتنی واژووەكەی لێی نزیكبووەتەوە و بە چەقۆ ملی بریندار كردووە.
لی بەهۆی ئەو هێرشەوە خوێن لە ملی هات، بەڵام لە هۆش خۆی نەچوو و بەئاگا بوو و بۆ چارەسەر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.
لە كاتێكدا ئەنجامدەری هێرشەكە كە كوڕێك بووە لە شوێنی ڕووداوەكە دەستگیركراوە، هێشتا زانیاری سەبارەت بە ناسنامە و كێشەكەی نەخراوەتەڕوو.
بە چەقۆ هێرش كرایە سەر سەركردەیەكی ئۆپۆزسیۆنی كۆریای باشوور
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.