Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 04:46

ژمارەی ئەوانەی لە بوومەلەرزەكەی ژاپۆن گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 30 كەس

کوردستان TV
100%

ژمارەی ئەو كەسانەی لە ئاكامی ئەو بوومەلەرزانەی ویلایەتی ئیشیكاوای ڕۆژئاوای ژاپۆن و كەناراوی نیمچەدوورگەی نۆتۆ، گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 30 كەس.
بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی كەشناسی ژاپۆن، دوێنێ ژمارەیەكی زۆر بوومەلەرزە كە گوڕەكانیان لە نێوان پێنج بۆ حەوت پلەدا بوو لە نیمچەدوورگەی نۆتۆی ویلایەتی ئیشیكاوای ڕۆژئاوا و كەناراوەكانی ڕوویانداوە.
لە دوای بوومەلەرزەكان داڕووخان لە ڕێگاكان ڕوویدا، نزیكەی 200 بینا بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لە شاری واژیما لە نیمچەدوورگەی نۆتۆ زیانیان بەركەوت.
لەو دیمەنانەی لە تەلەڤزیۆنی فەڕمی حكوومەت NHK بڵاوكراوەتەوە، بینایەكی حەوت نهۆمی لە واژیما كەوتووە بە لادا.
پارێزگای ویلایەتی ئیشیكاوا بڵاویكردەوە كە لە دوای بوومەلەرزەكانی ناوچەكە 30 كەس گیانیان لەدەستداوە.
هاوكات تیمەكانی گەڕان و ڕزگاركردن ژمارەیەك لە ژێر داروپەردووی ڕووخاودا ڕزگار كرد.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.