Erbil 15°C دووشەممە 13 ئایار 05:47

سوپای ئیسرائیل: تا ئێستا 18 سەربازمان له‌ غه‌ززه‌ بە ھەڵە لەلایەن خۆمانەوە کوژراون

کوردستان TV
100%

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە دەستپێکی ھێرشی زەمینی بۆسەر کەرتی غەززە لە 27 مانگی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا، 18 سەربازییان بە ھەڵە و بە تەقەی سەربازانی ئیسرائیل کوژراون.

میدیای فەرمی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە کە بەپێی ئامارەکانی سوپای ئیسرائیل، لە دەستپێکی ھێرشی زەمینی بۆسەر کەرتی غەززە لە 27 مانگی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا، 172سەربازی ئیسرائیل کوژراون و لەو ژمارەیە 29یان بە ڕووداوی جیاجیا کوژراون.

ڕاشیگەیاندووەو ئەو 29 سەربازە، 18یان بە ھەڵە، لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە کوژراون، دوو سەربازی دیکەش لە ئاکامی ڕووداوی تەقەکردن (بێ ئەوەی ڕوونی بکاتەوە)، نۆ سەربازی دیکەشیان بە ڕووداوەکانی تەقەمەنی، چەک و شێلان بە ئۆتۆمبێل کوژراون.

ھەر بەپێی ئامارەکانی سوپای ئیسرائیل، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی غەززە لە 7ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا، 506 سەربازی ئیسرائیل کوژراون و لەو ژمارەیە 172یان لە دەستپێکی ھێرشی زەمینی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.