Erbil 4°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 03:19

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگه‌یاندرا

کوردستان TV
100%


پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی سێشه‌م راگه‌یاندرا.

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌م 1ی1ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان په‌ڵه‌ هه‌ور بۆ نیمچه‌ هه‌ورده‌بێت به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ تۆماركراوه‌كانی دوێنێ یه‌كشه‌م.

وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، سبه‌ی سێشه‌م 2ی1ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان نیمچه‌ هه‌ورده‌بێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو، پله‌كانی گه‌رماش نزم ده‌بێته‌وه‌ به‌ 1 تا 2 پله‌ به‌ به‌راورد به‌ تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر:  16 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 15 پلەى سیلیزى
دهۆک: 16   پلەى سیلیزى
کەرکووک: 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 17  پلەى سیلیزى
زاخۆ: 17 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 19 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 7 پلەى سیلیزى
سۆران: 13  پلەى سیلیزى.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.