وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا، راگەیەندراوێكی سەبارەت بە هێرشە درۆنییەكەی سەر هێزی پێشمەرگە بڵاو كردەوە و بە توندی ئیدانەی دەكات.
لە راگەیەندراوەكەدا كە بە زمانی فەڕەنسی بڵاو كراوەتەوە وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەکات کە بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە دژی بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگە لە پیرمام، لە هەرێمی کوردستان ئەنجام درا.
ئاماژەی بە ئەوە داوە، دەبێت ئەم کارە توندوتیژ و ناسەقامگیرانە بوەستێن و ئەنجامدەرانیشیان دەستنیشان بکرێن و بدۆزرێنەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە ، فەڕەنسا داوای ڕێزگرتن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق و سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی خۆیدا دەکات لەلایەن هەموو لایەنەکانەوە.فەرەنسا دڵنیایی دەداتە دەسەڵاتدارانی فیدراڵی عێراق و هەرێمی کوردستان لە هاوسۆزی تەواوی خۆی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.