Erbil 4°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 03:00

ئه‌مشه‌و له‌ هه‌ولێر چه‌ند شه‌قامێك داده‌خرێت

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌ ئاگادارییه‌كدا بۆ هاووڵاتییان و شوفێران ڕایگه‌یاند كه‌ به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵه‌وه‌، چه‌ند شه‌قامێك له‌ شاری هه‌ولێر داده‌خرێت.

هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ئاگاداری هاووڵاتییان و شوفێرانی شاری هەولێر دەکەینەوە كه‌ بە هۆی یادی جەژنی سەری ساڵه‌وه‌ لەپێناو ڕێکخستنی هاتووچۆ، چه‌ند شه‌قامێك بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لەناو شار دادەخرێن.

ڕاشیگه‌یاند: داخستنه‌كه‌ لە کاتژمێر 7ی ئێوارەوه‌ ده‌ست پێ ده‌كات تا ئاسایی بوونەوەی شەقامه‌كان.

شه‌قامه‌ داخراوه‌كانیش بریتین له‌:-

‌‌‌‌1- شەقامی ئیسکان (هەردوو سایدی چوون و هاتن).

2- چوارڕێیانی زەیتوونە و داون تاون بەرەو ناو بازاڕ.

3- شەقامی سینەما حەمڕا بەرەو ناو بازاڕ.

4- شەقامی بەردەم پارێزگه‌ی هه‌ولێر بەرەو ناو بازاڕ.

5- شەقامی 100مەتری بەردەم گۆڕستانی شێخ ئەحمەد تا بەردەم فامیلی مۆڵ .

6- لە چوارڕێیانی سەربەستی (جەوازات) تا چوارڕێیانی هۆڵی شەهید مامۆستا سه‌عد (شەقامی درێم ستی، ئێمپایەر) چوون و هاتن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.