Erbil 6°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 00:58

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: په‌لاماردانی پێشمه‌رگه‌ پێشهاتێكی مه‌ترسیداره‌ و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامی و سه‌قامگیری عێراق ده‌كات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی په‌لاماره‌‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی سه‌ر باره‌گایه‌كی پێشمه‌رگه‌ له‌ شاری هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ ئه‌م په‌لاماردانه‌ پێشهاتێكی مه‌ترسیداره‌ و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامی و سه‌قامگیری عێراق ده‌كات.

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و په‌لاماره‌ تيرۆرستييه‌ ده‌كه‌ين كه‌ شه‌وى ڕابردوو به‌ درۆن له‌ سنوورى پارێزگه‌ى هه‌ولێر باره‌گه‌يه‌كى پێشمه‌رگه‌ى به‌ ئامانج گرت".

ڕاشیگه‌یاند "په‌لاماردانى پێشمه‌رگه‌ وه‌ك هێزێكى فه‌رمى و به‌شێك له‌ سيستمى به‌رگريى عێراقى فيدراڵى، پێشهاتێكى مه‌ترسيدار و ڕه‌تكراوه‌يه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق ده‌كات".

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "داوا له‌ حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵى ده‌كه‌ين ڕێكارى جددى بگرێته‌ به‌ر بۆ دۆزينه‌وه‌ى په‌لامارده‌ران و به‌سزاگه‌يانديان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ لێكۆلينه‌وه‌ى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا بكات".

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وامى هێرش و په‌لامارى درۆنى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، ته‌نيا زيان به‌ ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق ده‌گه‌يه‌نێت و دۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كات.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.