Erbil 6°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 00:37

مۆسكۆ تاقیكردنەوەی سیستەمێكی نوێ بۆ دۆزینەوە و بێدەنگ كردنی دڕۆن تەواو دەكات

کوردستان TV
100%

 مۆسكۆ تاقیكردنەوەی سیستەمی بێدەنگكردنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی بە سەركەوتوویی تاقیكردەوە.
 تاقیكردنەوە سەركەوتووەكانی سیستەمی دژە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی پێشكەوتووی سێرپ ڤی ئێس پێنج دی لە ڕووسیا كۆتایی هات.
 سیستەمەكە كارەكانی دۆزینەوەی ئەلیكترۆنی بێ وایەر و كارەكانی دژە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان تێكەڵ دەكات. 
دامەزراوەی ڕۆستێكی ڕووسی ڕایگەیاندووە كە ئەم سیستەمە نوێیە دەتوانێت بە یەكسانی ڕووبەڕووی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەكان ببێتەوە و سیستەمەكە بەردەوام بەدوای كەناڵەكانی پەیوەندیكردن و كۆنترۆڵكردنی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكاندا دەگەڕێت. ئەگەر ئامانجێك دەستنیشانكرا، ئەوا دۆزەرەوەی سیستەمەكە بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی پرۆسەی بێدەنگكردنی فرێكوێنسییە دۆزراوەكان دەستپێدەكات.
هەروەها ئەگەر فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان ڕاستەوخۆ ببینرێن، بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی لە دووری تا پێنج كیلۆمەتر بێدەنگ دەكرێن. هەروەها سیستەمەكە گونجاوە بۆ پاراستنی وزە و دامەزراوە پیشەسازییەكان.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.