لەسەر راسپاردەی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن وەک دەرفەتێک و رەخساندنی هەلی زیاتر بۆ هاوڵاتیان، پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان بۆ ماوەی مانگێکی تر درێژ دەکرێتەوە.
بەبڕیاری وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن پرۆسەکە بۆ ماوەی مانگێک و تاوەکو 2024/2/1 درێژکراوەتەوە، ئەمەش وەک هەلی زیاتر و کارئاسانی بۆ ئەو کەسانەی تاوەکو ئێستا بەهەر هۆکارێک بێت دەرفەتیان لەبەردەستدا نەبوە فۆرمەکە پڕ بکەنەوە.
رۆژی 8/8/2023، لە دوای تەواوکردنی رێکار و ئامادەکارییەکان، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە رێوەرەسمێکدا پرۆسەی دابەشکردنی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونی بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان راگەیاند، کە زیاتر لە نۆ هەزار یەکەی نیشتەجێ بوونە و لەچوارچێوەی یاسای نیشتەجێ بووندا دروستکراون، بەشێکیان تەواوکراون و بەشێکیان کارکردن تیایاندا بەردەوامە.
فۆڕمی داواكردنی وهرگرتنی یهكهی نیشتهجێ بوون
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.