بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، لە 7ی تشرینی یەکەمەوە 106ڕۆژنامەنووس کوژراون.
ئۆفیسی ڕاگەیاندنی حکوومەتی غەززە بڵاوی کردەوە کە بە هۆی هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپی نوسەیرات، لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە ڕۆژنامەنووسێک کوژراوە.
بە پێی ڕاگەیاندراوەکە، لە هێرشەکەی سوپای ئیسرائیلدا پەیامنێرێکی کەناڵی قودس بە ناوی جەبر ئەبو هێدروش کوژراوە و بەو پێیە، ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لەسەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، لە 7ی تشرینی یەکەمەوە کوژراون، گەیشتە 106 ڕۆژنامەنووس.
ئۆفیسی ڕاگەیاندنی حکوومەتی غەززە جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، کوشتنی ئەو ڕۆژنامەنووسانە بە ئەنقەستە بۆ ئەوەی دەنگی فەڵەستینییەکان کپ بکردرێت، ڕاستییەکان بشاردرێنەوە و هیچ هەواڵێکی کۆمەڵکوژییەکان بە گوێی ڕای گشتی جیهان نەگات.
بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سهر غهززه تا ئێستا 106 رۆژنامهنووس كوژراون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.