Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:56

شارەزایان: ساڵی 2024 گەرمترین ساڵ لە مێژوودا دەبێت

کوردستان TV
100%

ماڵپەڕی ئەكسیۆس بڵاویكردەوە، شارەزایان ڕایانگەیاندووە، ڕەنگە ساڵی 2024 بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما زیاتر بەخۆیەوە ببینێت لەوەی لە ساڵی 2023دا بینراوە، هەروەها دەڵێن: 2024 گەرمترین ساڵ دەبێت لە مێژوودا.
لە ساڵی 2023 بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و چەندین دیاردەی كەشوهەوا لە چەند وڵاتێكی جیهاندا روویدا، بەڵام توێژینەوەیەكی ئەم دواییە باس لەوە دەكات كە ساڵی نوێ گەرمترین ساڵ دەبێت لەسەر زەوی.
شارەزایان دووپاتیان كردەوە كە لە سەرەتای سەردەمی پیشەسازییەوە پلەكانی گەرمای جیهان بە ڕێژەی 1.1 پلەی سەدی بەرزبووەتەوە، هەروەها زانایان هۆشداری دەدەن لەوەی كە گەرمبوونەوەكە لەم سنوورە تێپەڕێنێت و ڕەنگە زەوی بەرەو حاڵەتێكی گەرما پاڵ بنێت كە وای لێبكات نەگونجاو بێت.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.