Erbil 15°C چوارشەممە 01 ئایار 08:01

ئەمڕۆ مۆنۆدڕامای (سەلمە) نمایش دەكرێت

کوردستان TV
100%

ئەمرۆ شەممە 2023/12/23 ،لە شاری كەركووك بە بەشداری شانۆكارێكی فەڕەنسی، مۆنۆدڕامای (سەلمە) لە سەربازگەی تۆپزاوە نمایش دەكرێت.
تیپی شانۆی هەوار، مۆنۆدڕامای (سەلمە)، لە سەربازگەی تۆپزاوە، شوێنی زیندانی ئەنفالكراوەكان نمایش دەكات.
مۆنۆدڕامای (سەلمە)، باس لە تاوانی ئەنفال دەكات و لە نووسینی (د. دڵشاد مستەفا) و دەرهێنانی (نەژاد نەجم) و نواندنی (كچە شانۆكاری كورد هەوار فارس و ئۆگیلی ئەمپلگت، كچە شانۆكاری فەڕەنسی).
 مۆنۆدڕامای (سەلمە)، لە كاتژمێر (3) پاش نیوەڕۆی نمایش دەكرێت هان بۆ هەمووانە.
شایای باسە، لە دوای یەكەم نمایش،نیاز وایە لە شارەكانی سلێمانی و هەولێر و چەمچەماڵ و گەرمیانیش نمایش بكرێت.

کولتوور و هونه‌ر شانۆ هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.