ئەمڕۆ پێنجشەممە، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.4 پلەی ڕێختەر پارێزگای سوریجاو دێل سور-ی لە فلیپین هەژاند.
پەیمانگای گڕكان و بوومەلەرزەزانی فلیپین دەڵێت: ناوەندی بوومەلەرزەكە بە دووری 88 كیلۆمەتر لە شارەوانی هیناتوان لە پارێزگاكە، بە قوڵایی 100 كیلۆمەتر ڕوویداوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە،هیچ ڕاپۆرتێك لەبارەی زیانە ماددی و گیانییەكان لە ئەنجامی بوومەلەرزەكەدا نەبووە.
شایانی باسە ، بەهۆی جێگیربوونی فلیپین لەسەر "ئەڵقەی ئاگر" لەزەریای هیندی ،ناوە ناوە چالاكیی گڕكان و بوومەلەرزە بەخۆیەوە دەبینێ.
بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.4 پلە لە فلیپین ڕوویدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.