Erbil 1°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 01:39

پرۆسەی هەناردەكردنی سێوی كوردستان بۆ قەتەر دەستی پێ كرد

کوردستان TV
100%

لە درێژەی پرۆسەی هەناردەكردنی بەروبوومە كشتوكاڵییەكانی هەرێمی كوردستان، سێوی بەرواری لە ڕێگەی هێڵی ئاسمانییەوە، لە هەولێرەوە هەناردەی قەتەر دەكرێت.

ڕۆژی 20ـی كانوونی یەكەمی 2023، لە فڕۆكەخانەی هەولێر، مەراسیمی هەناردەكردنی سێوی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتی قەتەر، بە بەشداریی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و بە هەماهەنگیی نووسینگەی سەرۆكوەزیران بەڕێوە چوو.

هەناردەكردنی پێنج تۆن سێوی بەروار بۆ وڵاتی قەتەر، بە سەرپەرشتیی نووسینگەی سەرۆكوەزیران و بە هاوكاریی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەڕێوە دەچێت. 

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ڕایگەیاند:"خۆشحاڵین ئەمڕۆ دەست بە هەناردەكردنی سێوی بەرواری باڵا بۆ دەرەوەی وڵات دەكەین، كە یەكێكە لە دەستكەوتەكانی كابینەی نۆیەم، ئەمەش یەكێكی دیكەیە لە هەنگاوەكانی بەبازاڕكردنی بەرهەمەكانی كوردستان، ئەم هەنگاوانە دەستپێكن و بەردەوام دەبن، بۆ ئەم پرۆسەیەش سوپاسی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و نووسینگەكەی و ستافی وەزارەت دەكەین، تاكوو بازاڕ بۆ بەرهەمەكانمان لە دەرەوە بدۆزینەوە و داهات فرەچەشن بكەین و هانی بەرهەمهێنانی جوتیاران بكەین."

پرۆژەی هەمەچەشنەكردنی داهاتی ئابووری، هەناردەكردنی بەرهەمە جۆراوجۆرە كشتوكاڵییەكانی هەرێمی كوردستانی بۆ وڵاتانی دەرەوە لێ كەوتەوە، كە نوێترین زنجیرەی ئەو هەناردەكردنە سێوی دەڤەری بەروارییە بۆ وڵاتی قەتەر.

پرۆسەی هەناردەكردنی سێو قۆناغی دیكە بە دوای خۆیدا دەهێنێت، كە تێیدا 10 جوتیار لە 7 كێڵگەدا بەشدارییان پێ كراوە و 600 هەلیكار بۆ سەرپەرشتیارانی كشتوكاڵی و ئەندازیار و كرێكاران ڕەخسێنراوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.