Erbil 1°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 03:37

قیڕتاوكردنی جووت سایدی 30ـی مەتری حەسارۆكان لە قۆناغی كۆتایی دایە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە 2023.12.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری مەسعود كاڕەش، جێگری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆكی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەری شارەوانی4 و ژمارەیەكی دیكە لە ئەندازیاران و سەرپەرشتیاران، بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی كارەكان، پڕۆژەی قیڕتاوكردنی جووت سایدی 30ـی مەتری گەڕەكی 5ـی حەسارۆكانی بەسەر كردەوە، كە بەگوژمەی (440 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر و بە شێوەی بەڵێندەرایەتی دەست بەجێبەجێكردنی كراوە.
پارێزگاری هەولێر لە نزیكەوە لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی كارەكانی پڕۆژەكەی كۆڵییەوە و پیرۆزبایی لە هاوڵاتییان و دانیشتوانی گەڕەكی 5ـی حەسارۆكان كرد و دەستخۆشی لە سەرۆكایەتی شارەوانی  و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی 4 و ئەندازیار و سەرپەرشتیارانی پڕۆژەكە كرد بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە، كە ئێستا لە قۆناغی كۆتایی دایە.
پڕۆژەی دروستكردنی جووت سایدی شەقامی 30ـی مەتری گەڕەكی 5ـی حەسارۆكان كە لە قۆناغی كۆتایی دایە، بە گوژمەی (440 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر دەست بەجێبەجێكردنی كراوە و پێكهاتووە لە دروستكردنی جووت سایدی شەقامی 30ـی مەتری بە درێژی (455 مەتر) لە شەقامەكە و گشت بڕگەكانی تێكەڵەڕێژكردن و دانانی بەردی شكا و فەرشكردنی چینی ستاپلایزەر لە خۆ دەگرێت لەگەڵ بەستنەوەی گەڕەكەكە بە شەقامی 120 مەتری خێرا، ئەوە جگە لە دروستكردن و دانانی ئاوەڕۆیی لوولەیی و ئاوەڕۆیی سندوقی بۆ شەقامەكە.

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.