Erbil 5°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 02:35

بەهۆی بوومەلەرزەیەك لە باكووری ڕۆژئاوای چین زیاتر لە 110 كەس گیانیان لەدەستدا

کوردستان TV
100%

بەپێی هەواڵی میدیا فەرمییەكانی چین، شەوی دووشەممە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.9 پلە لە پارێزگای گانسو لە باكووری ڕۆژئاوای چین ڕوویدا و بەهۆیەوە زیاتر لە 110 كەس گیانیان لەدەستداوە.
تۆڕی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی سی سی تی ڤی لە زاری دەسەڵاتی فریاگوزاری كارەسات لە گانسو بڵاویكردەوە، بوومەلەرزەكە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی 100 كەس و برینداربوونی دەیان كەس لەم پارێزگایەدا.
سی سی تی ڤی ئاماژەی بەوەشكردووە، هەروەهالە شاری هایدۆنگ لە پارێزگای چینگهای، بەهۆی بوومەلەرزەكەوە 11 كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 100 كەسیش برینداربوون.
لای خۆیەوە ئاژانسی هەواڵی فەرمی چین (شینهوا) ڕایگەیاند، بوومەلەرزەكە زیانی ماددی زۆری لێكەوتەوە، لەنێویاندا داڕمانی خانووبەرە، هەروەها بەشێكی زۆر لە دانیشتووانی وڵاتەكەی ناچاركردووە لە سەر شەقامەكاندا بمێننەوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.