Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 21:55

ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی میسڕ بڵاوكرایه‌وه‌.. سیسی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا

کوردستان TV
100%

ده‌سته‌ی نیشتمانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی میسڕ ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌ عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ و بێ وێنه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌.

هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی میسڕ له‌نێوان 10 تا 12ی ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌ چوو و ئه‌مڕۆ دووشه‌میش ده‌سته‌ی نیشتمانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی بڵاو كرده‌وه‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌ و بۆ سێیه‌مجار له‌سه‌ریه‌ك به‌ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته تاكو ساڵی 2030‌ هه‌ڵبژێردرایه‌وه، دوای به‌ده‌ستهێنانی 39 ملیۆن و 702 هه‌زار و 451 ده‌نگ كه‌ ده‌كاته‌ ڕێژه‌ی 89.6%ی كۆی گشتی ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ران.

ده‌سته‌كه‌ ڕاشیگه‌یاند كه‌ ڕێژه‌ی ده‌نگدانی ئه‌مجاره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ وڵاتی میسڕ بێ وێنه‌ و پێوانه‌یی بووه‌ له‌ مێژوودا و هه‌روه‌ها كه‌مترین سه‌رپێچی و یاساشكێنیشی تێدا ئه‌نجامدراوه‌.

به‌گوێره‌ی داتاكانی ده‌سته‌كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌ی وڵاتی میسڕ 44 ملیۆن و 777 هه‌زار و 668 كه‌س ده‌نگیان داوه‌ كه‌ ده‌كاته‌ ڕێژه‌ی 66.6%ی كۆی گشتی ده‌نگدان.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.