ئاژانسی هەواڵی یۆنهاپ بە پشتبەستن بە هێزی دەریایی كۆریای باشوور بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە ژێردەریایییەكی ئەمریكی كە بە هێزی ئەتۆمی كار دەكات، گەیشتە شاری بوسان لە كەناراوەكانی كۆریای باشوور.
هاتنی ژێردەریایی میزۆری دوای ئەوە دێت كە كۆریای باشوور و ئەمریكا دووهەمین كۆبوونەوەی گروپی ڕاوێژكاری ئەتۆمیان لە ڕۆژی هەینی لە واشنتۆن ئەنجامدا.
لە بەیاننامەیەكی هاوبەشی ئەمریكا و كۆریای باشوور كە لە كۆبوونەوەكەدا بڵاوكرایەوە، تێیدا هاتووە "هەر هێرشێكی ئەتۆمی لەلایەن كۆریای باكوورەوە دژی ئەمریكا یان هاوپەیمانەكانی قبوڵكراو نییە و دەبێتە هۆی كۆتاییهاتنی سەرۆكی كۆریای باكوور.
بەرپرسێكی باڵای كۆریای باشوور پێشتر ڕایگەیاندبوو كە ڕەنگە كۆریای باكوور لەم مانگەدا مووشەكێكی بالیستیكی نێوان كیشوەرەكان تاقیبكاتەوە.
ژێردەریایی ئەتۆمی ئەمریكا گەیشتە كۆریای باشوور
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.