Erbil 1°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 03:44

ئەمڕۆ مووچەی چەند دامودەزگای دیكە دابەش دەكرێت

کوردستان TV
100%

رۆژی سێشەممە 12-12-2023  وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی خشتەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.  
بە گوێرەی خشتەكەی وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ یەكشەممە 17-12-2023 مووچەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان،كەسوكاری شەهید و ئەنفالكراوان ، زیندانە سیاسییەكان، ،وەزارەتی پەروەردە، دابەشدەكرێت.
هەر بەگوێرەی خشتەكە ڕۆژی پێنج شەممە21-12-2023 بە خانەنشینی پێشمەرگە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كۆتایی دێت.
شایانی باسە لەگەڵ ئەوەی سبەی دووشەممەی داهاتوو 18-12-2023 لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە كراوە بەپشووی فەرمی، بەڵام دەوامی سەرجەم ئەو بانكانە ئاسایی دەبێت كە ئەركی دابەشكردنی مووچەیان لە ئەستۆیەو خشتەی دابەشكردنی مووچە بە پێی ئەو ڕیزبەندییەی ڕاگەیەنراوە وەك خۆی بەردەوام دەبێت.

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.