Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 08:53

ڤیدیۆ ..پەرلەمانتارێكی هۆڵەندی جوولەكەكان تووڕە دەكات ..بزانە چی كردووە ؟!

کوردستان TV
100%

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویكردەوە، پێش  دانیشتنی دەنگدانی متمانەدان بە حكومەتی نوێ، پەرلەمانتارێكی ڕاستڕەوی توندڕەوی پۆڵەندی، مۆمی مێنۆرایەكی كوژاندەوە كە بە بۆنەی جەژنی هانۆكای جوولەكەكانەوە لە ئەنجومەنی نوێنەران داگیرسێندرابوو، ئەمەش بووە هۆی تێكدانی دانیشتنەكە.
گریگۆرز براون لە تەلەفزیۆن دەركەوت و بە ئامێری ئاگركوژێنەوە مۆمەكانی كوژاندەوە، ئەمەش وایكرد پەرلەمان بڕیار بدات پشوویەك وەربگرێ بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ڕووداوەكە و ڕاگرتنی پەرلەمانتارە ڕاستڕەوەكە بۆ ماوەی ڕۆژێك لە كارەكەی.
لەوبارەیەوە رابی شۆلۆم بێر ستامپلەر كە لە ماوەی 17 ساڵی ڕابردوودا خەریكی داگیرساندنی مێنۆرایە لە پەرلەمان، گوتی: براون دژە جوولەكەیەو دەیەوێت سەرنجی خەڵك ڕابكێشێت.
دەشڵێت: ئەو ویستویەتی كەشوهەوای زۆر خۆشی لێبوردەیی و ئازادی ئایینی تێكبدات، ئێمە 17 ساڵە خەریكی داگیرساندنی مێنۆراین.
براون، پەرلەمانتارێكی لایەنگری ڕووسیایە لە پارتی كۆنفیدڕاڵی ڕاستڕەوی توندڕەو، لە ڕابردوودا باسی لەوە كردووە كە پیلانێك بۆ گۆڕینی پۆڵەندا بۆ دەوڵەتێكی جوولەكە هەیە .
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.