ئەمڕۆ سێشەممە 12-12-2023 بانكی ڕەشید ، كاراكردنی سیسەمی پارەدانی ئەلیكترۆنی بە بەكارهێنانی كارتی نەخیل لە بەنزینخانەكان و ناوەندەكانی بازرگانی ڕاگەیاند.
بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، بەكارهێنانی كارتی نەخیل بۆ پێدانی پارەی سووتەمەنی لە هەموو وێستگەكاندا دابینكراوە، ئەمە جگە لە بازاڕكردن لە ناوەندەكانی بازرگانی.
روونیشكردۆتەوە، ئەم خزمەتگوزارییە بەردەستە و دەتوانرێت لەلایەن ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی كە كارتی (ناخیل)یان هەیە بەكاربهێنرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم هەنگاوە وەك تەواوكەرێك دێت كە بانكەكە لەرووی رێكارەكانی كاراكردنی پارەدانی ئەلیكترۆنی دەستیپێكردووە .
بانكی رەشید كاراكردنی پارەدانی ئەلیكترۆنی لە بەنزینخانەكان رادەگەیەنێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.