بەگوێرەی ئەركی بوومەلەرزەیی وەزارەتی باری نائاسایی كازاخستان، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.7 پلە لە ئەفغانستان ڕوویدا.
لە ڕاپۆرتی نوێنەرایەتییەكەدا هاتووە: ناوەندی بوومەلەرزەكە لە دووری 890 كیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای شاری ئەلماتی لە كازاخستان ڕوویداوە و قەبارەكەی گەیشتووەتە 5.7 پلەو هیچ ڕاپۆرتێكیش لەبارەی برینداربوون و زیان گەیاندن نەبووە.
لە 7ی ئابی ساڵی ڕابردوو بوومەلەرزەیەك لە نزیك شاری هێراتی ئەفغانستان ڕوویدا و گوڕەكەی گەیشتە 6.3 بە پێوەری ڕێختەر.
بەپێی داتاكانی ئەم دواییە، لەبوومەلەرزەكەدا دوو هەزار و 500 كەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان هەزار كەسیش ئاوارەبوون.
بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.7 پلە ئەفغانستانی گرتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.