Erbil 22°C شەممە 21 ئەیلوول 00:45

سوپای ئیسڕائیل: تا ئێستا 420 ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازمان كوژراون

کوردستان TV
100%

سوپای ئیسڕائیل ئه‌مڕۆ هه‌ینی دوایین ئاماری كوژرانی ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له‌ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ غه‌ززه‌ ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ 7ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ تا ئێستا 420 ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازمان كوژراون.

سوپای ئیسڕائیل له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: له‌ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌ینیدا له‌ غه‌ززه‌ 5 ئه‌فسه‌رمان كوژران.

ڕاشیگه‌یاند: به‌مه‌ش ژماره‌ی كوژراوان له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا له‌ رۆژی 7ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ تا ئێستا بۆ 420 كه‌س به‌رزبوونه‌وه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.