Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 10:42

پووتین خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیا هه‌ڵده‌بژێرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا بڕیاریداوه‌ خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیا هه‌ڵبژێرێته‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌ ساڵی داهاتوو بێته‌ ئه‌نجامدان.

ئاژانسی ده‌نگوباسی (تاس)ی ڕووسی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاوی كرده‌وه‌: پووتین بڕیاریداوه‌ خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیا هه‌ڵبژێرێته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ په‌رله‌مانی ڕووسیا دوێنێ پێنجشه‌م به‌ ده‌نگی 162 په‌رله‌مانتار بڕیاری دا هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیا له‌ ڕێكه‌وتی 17ی ئاداری 2024 بێته‌ ئه‌نجامدان.

په‌رله‌مانی ڕووسیا هه‌روه‌ها بڕیاری دا بۆ یه‌كه‌مجار هاووڵاتییانی ئۆكڕاینی له‌ هه‌ریه‌ك له‌ ناوچه‌كانی دۆنیتسك و لۆگانسك و زاپۆریگیا و خیرسۆن به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌ی ڕووسیا بكه‌ن.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.