Erbil 27°C شەممە 27 تەمووز 03:54

ڕووسیا خستنە خوارەوەی دوو فڕۆکەی جەنگیی Su-25 و Mig-29 ی ئۆکراینای ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%


وەزارەتی بەرگریی رووسیا، خستنەخوارەوەی دوو فڕۆکەی جەنگیی Su-25 و Mig-29 ی ئۆکراینای ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتەکەوە بڵاوکراوەتەوە، زانیاریی سەبارەت بە چالاکییەکانی سوپای ڕووسیا لە ئۆکراینا خراوەتەڕوو.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لەلایەن سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ڕووسیاوە لە ناوچەی دۆبرۆپۆلی دۆنێتسک و دەوروبەری ناوچەی نیشتەجێبوونی کامیشێڤاها لە زاپۆریژیا دوو فڕۆکەی جەنگیی Su-25 و Mig-29 ی ئۆکراینای خراوەتە خوارەوە.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەد اهاتووە: "تا ئەمڕۆ 549 فڕۆکە، 257 هێلیکۆپتەر، نۆ هەزار و541 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، 442 سیستمی بەرگریی ئاسمانیی، 13 ھەزار و 840 تانک و زریپۆش، هەزار و 188 مووشەکهاوێژ، حەوت هەزار و 253 تۆپهاوێژ و هاوەن، 15 هەزار و986 ئۆتۆمبێلی تایبەتی سەربازیی سەربە سوپای ئۆکراینا تێکشکێندراون".

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.